Stay Signed In
Do you want to access your site more quickly on this computer? Check this box, and your username and password will be remembered for two weeks. Click logout to turn this off.
Stay Safe
Do not check this box if you are using a public computer. You don't want anyone seeing your personal info or messing with your site.
رانیه
شاری رانیه
شاری رانیه‌ی قاره‌مان راپه‌ریو ده‌ستی وه‌شاند سه‌رکه‌وتو دنیای هه‌زه‌ند
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
وه‌ڵامی بۆ ده‌نێرمه‌وه
شه‌هید بوونمان شانازییه
هاوڕێ ڕه‌نگه نه‌ت بینمه‌وه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
زۆر له مێژه ژانی گه‌لم
ده‌سووتێنێ جه‌رگ و دڵم
ژان ده‌چێژم ده‌ی پارێزم
ئاو و خاك و مه‌ته‌رێزم
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
هاوڕێی شه‌هید له بیر مه‌كه‌ن
ڕێگای قازی قه‌ت ون مه‌كه‌ن
هاوڕێیان ڕۆژی هیممه‌ته
سه‌فی دوژمن گشت له‌ت‌له‌ته
ڕۆژی تۆڵه هه‌ستاندنه
به‌یداخی سوور هه‌ڵگرتنه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانىوه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه.
وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن .
رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه.
www.jamal-raniay.piczo.com